گواردیۆلا پەیامێک ئاڕاستەی بۆسکێتس دەکات

وەرزش

01/06/2023     ژمارەی بینراو 142

ڕاچڵەکین سپۆرت -

 

پیپ گواردیۆلا ڕاهێنەری ئیسپانی و یانەی مانچستەر سیتی پەیامێکی ئاراستەی یاریزانی پێشووی سێرجیۆ بوسکێتس کاپتنی پێشووی یانەی بەرشەلۆنە کرد.

 

گواردیۆلا لە ڤیدیۆ کلیپێکدا دەرکەوت بۆ ماڵئاواییکردن لە بوسکێتس، کە لەگەڵ کۆتایی هاتنی ڕکابەرییەکانی وەرزی ئێستادا بڕیاریدا لە کۆتایی گرێبەستەکەیدا ڕیزەکانی بارسا بەجێبهێڵێت.

پیپ وتی: " داوای چەند قسەیەکیان لێکردم بۆ ئەوەی ڕێزت لێبگرن، ڕەنگە لەگەڵ تیپەکەدا باسی نازناو و دەستکەوتەکانت بکەن، بەڵام من و تۆ زۆر باش دەزانین کە لە داهاتوویەکی نزیکدا دەبیتە بەڕێوەبەری تەکنیکی".

ڕاهێنەری سیتی ئاماژەی بەوەشکرد، لەسەر کورسی یەدەگ چاوەڕێی تۆم، چونکە تۆ کەسایەتی باوکت (کارلۆس بوسکێتس)ت هەیە، لێرەش چالێنجەکە دەست پێدەکەم، تۆ زۆر باش دەزانیت بە گەمارۆدانی یاریزانی ناوەڕاستی تیپەکەت شکستت پێدەهێنم. "

 

بوسکێتس وەڵامی قسەکانی ڕاهێنەری پێشووی دایەوە و بە پێکەنینەوە وتی: "دووبارەی دەکەمەوە، چەند ساڵێکم ماوە لە یاریگاکان، دوای ئەوە ڕێگاکەم دیاری دەکەم، دەمەوێت هەوڵ بدەم، تەنها دیدگای تەکنیکی نییە".

پیپ گواردیۆلا لە هاوینی 2008 لەپشت سەرکەوتنی سێرجیۆ بوسکێتسەوە بوو بۆ تیپی یەکەم، هەروەها ئەو دووانە لە ماوەی 4 ساڵدا دەستکەوتی بێ وێنەیان لەگەڵ بارسا بەدەستهێنا، لە 2008 تا 2012.

 

 

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن