داوایەكی بەپەلە ئاڕاستەی دانیشتوانی سلێمانی دەكرێت

کوردستان

02/06/2023     ژمارەی بینراو 1421

راچڵەكین -

بۆ رێگریكردن لە بڵاوبوونەوەی نەخۆشیی تای خوێنبەربوون، لیژنە هاوبەشەكانی قائیمقامیەتی سلێمانی چاودێریكردنی دوكانەكانی گۆشتفرۆشتن چڕدەكاتەوە و داوایەكیش ئاڕاستەی هاووڵاتیان دەكات.

ئەمڕۆ هەینی، فریاد عوسمان نوێنەری بەڕێوەبەرایەتی ڤێتێرنەری لە لیژنە هاوبەشەكانی قائیمقامیەتی سلێمانی رایگەیاند: بۆ رێگریكردن لەسەرهەڵنەدان و مەترسییەكانی بڵاوبوونەوەی پەتای خوێنبەربوون، لیژنەكان چاودێریكردنی دوكانەكانی گۆشتفرۆشتن چڕدەكاتەوە و هەر شوێنێك گۆشتی بێ مۆری هەبێت، دادەخرێت و لەڕێگەی دادوەری لێكۆڵینەوەی یەك-ی سلێمانییەوە رووبەڕوی دادگا دەكرێتەوە.

وتیشی:" بەپێی زانیارییەكانی بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی، تا ئێستا هیچ حاڵەتێكی تای خوێنبەربوون لە سلێمانی تۆمارنەكراوە، بۆیە لیژنە هاوبەشەكانیش هەموو رێكارەكان دەگرنەبەر بۆ رێگریكردن لە تۆماركردن و بڵاوبوونەوەی ئەو نەخۆشییە".

نوێنەرەكەی ڤێتێرنەری سلێمانی، داواشی لە هاووڵاتیان كرد، لەپێناو پاراستنی تەندروستی خۆیان و خێزانەكانیان، بەهیچ شێوەیەك ئاژەڵ لەماڵەكانیان سەرنەبڕن و گۆشتێك نەخۆن كە لەلایەن سەربڕخانەوە مۆرنەكرابێت، وتیشی:" داوا لە هاووڵاتیان دەكەین لەپێناو تەندروستی خۆیان، گۆشتی بێ مۆر لەسەر شەقامەكان نەكڕن".

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن