ڕاچڵەکین سپۆرت -
ئەمڕۆ شەممە، کاتژمێر 5:00 لە یاریی کۆتایی جامی یەکێتی ئینگلتەرا، یاریگای وێمبڵی میوانداری دێربی مانچستەر دەکات لە نێوان هەردوو رکابەرە سەرسەخەتەکە مان یونایتد و مان سیتی.
هەردوو جەمسەری مانچستەر، سیتی و یونایتد، بۆ یەکەمجارە لە یاری کۆتایی جامی یەکێتی ئینگلتەرا ڕووبەڕووی یەکدەبنەوە.
هەردوو یانە چاوەڕێی بردنەوەی نازناوی دووەمن لەم وەرزەدا، دوای ئەوەی مان سیتی نازناوی پریمەرلیگی بەدەستهێنا، هەروەها مانچستەر یونایتد نازناوی جامی پێشەگرەکانی بەدەستهێنا.
بەپێی تۆڕی "هۆسکۆرد" پێکهاتەی چاوەڕوانکراو بۆ دێربی مانچستەر بەم شێوەیەی خوارەوەیە:
مانچستەر یونایتد:
گۆڵپارێز: دەیڤد دی خیا.
هێڵی بەرگری: لۆک شاو - ڕافایل ڤاران - ڤیکتۆر لیندێلۆف - وان بیساکا.
هێڵی ناوەڕاست: کاسیمیرۆ - کریستیان ئێریکسن - برۆنۆ فێرناندێز.
هێڵی هێرشبەر: جادۆن سانچۆ - مارکوس ڕاشفۆرد - ئەلیخاندرۆ گارناچۆ.
مان سیتی:
گۆڵپارێز: ستیفان ئۆرتێگا.
هێڵی بەرگری: ناتان ئاکێ - ڕۆبن دیاز - مانوێل ئاکانجی.
هێڵی ناوەڕاست: جاک گرێلیش - ڕۆدری هێرناندێز - جۆن ستۆنز - بێرناندۆ سیلڤا.
هێڵی هێرشبەر: کیڤن دی برۆین - ئێرلینگ هالاند - ئیلکای گۆندۆگان.