لیستی یاریزانانی هەڵبژاردەی عێراق بڵاوکرایەوە

وەرزش

03/06/2023     ژمارەی بینراو 314

ڕاچڵەکین سپۆرت -

 

خیسۆس کاساس راهێنەری هەڵبژاردەی تۆپی پێی عێراق، لیستی هەڵبژاردەکەی بۆ یاریە دۆستانەکەیان بەرامبەر هەڵبژاردەی کۆلۆمبیا بڵاوکردەوە کە بڕیارە لە 16ی ئەم مانگە بەڕێوەبچێت.

هەڵبژاردەی عێراق لە 12 بۆ 20ی ئەم مانگە کەمپێکی مەشق و راهێنان لە شاری خیرێزی ئیسپانیا ئەنجامدەدات و هەر لەو وڵاتەش یاریە دۆستانەکەی بەرامبەر کۆڵۆمبیا دەکات.

لیستەکەی هەڵبژاردەی عێراق لە 27 یاریزان پێکهاتووەو ئاسۆ رۆستەمی هێرشبەری کورد و یانەی شورتە لە هەڵبژاردەکە دوورخراوەتەوە و شێرکۆ کەریم بانگهێشتکراوە.

موهەنەد عەلی کە ناسراوە بە میمی و یاریزانی یانەی سیلیەی قەتەڕیە دوای دابڕانی بۆ ماوەیەکی زۆر جارێکیتر بانگهێشتی هەڵبژاردەکە کراوەتەوە.

لە نێو لیستەکەدا چەندین یاریزانی پیشەگەر بونیان هەیە کە لە خولەکانی ئەوروپا یاریدەکەن ئەوانیش بریتین لە زیدان ئیقبالی مانچستەر یونایتد و ئالان محێدینی ئۆتێکنسی سویدی و میرخاس دۆسکی و ئالای فازل و ئەمیر عەماری و ئوسامە رەشید و کیڤن یەعقوب و ئاندریە ئەلسناتی و پێشەنگ عەبدوڵا.

جگە لەوانەش، جارێکیتر هەریەکە لە ئەیمەن حسێن و ئەمجەد عەتوان و ئیبراهیم بایش و عەلی فایز و سەعد ناتق و جەلال حەسەن لە لیستەکەدا بوونیان هەیە.

 

 

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن