بێلینگهام گومانەکانی لە گواستنەوەی بۆ ڕیاڵ مەدرید دەبڕێت

وەرزش

03/06/2023     ژمارەی بینراو 97

ڕاچڵەکین سپۆرت -

 

جود بێلینگهامی ئینگلیزی و یاریزانی یانەی بروسیا دۆرتمۆندی ئەڵمانی کۆتایی بە مشتومڕەکانی داهاتووی خۆی هێنا و لە ئێستادا لە شاری مەدرید بە دوای خانوودا دەگەڕێت.

بەپێی هەندێک زانیارییەکان، ڕیال مەدرید لە هاوینی 2023 لەگەڵ بێلینگهام گەیشتووەتە ڕێککەوتن بۆ بەدەستهێنانی خزمەتگوزارییەکانی، کۆبوونەوەکەش لەگەڵ دۆرتمۆند ماوە بۆ ڕێککەوتن لەسەر وردەکارییەکانی گرێبەستەکە.

بەگوێرەی ڕۆژنامەی "دەیلی مەیل"، بێلینگهام لە ئێستادا بەدوای خانوودا دەگەڕێت کە دوای گرێبەستکردن لەگەڵ یانەی ڕیال مەدرید لەوێ نیشتەجێ بێت.

ئاماژەی بەوەشکردووە، نوێنەرانی ئەو یاریزانە ئینگلیزییە چەندین ماڵیان لە شاری مەدرید پشکنیوە، بۆ ئەوەی بەدوای بژاردەیەکی گونجاودا بگەڕێن بۆ جود بێلینگهام.

ڕاپۆرتە ڕۆژنامەوانییەکان باس لەوە دەکەن کە یەکشەممەی ڕابردوو بێلینگهام لە ناوەندی مەشقەکانی دۆرتمۆند ئامادە بووە، و ماڵئاوایی لە ستافی تەکنیکی و کرێکارانی یانەکە کردووە، بەهۆی ڕۆیشتنی بۆ ڕیاڵ مەدرید.

 

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن