ڕیاڵ مەدرید ڕۆیشتنی بێنزێما-ی ڕاگەیاند

وەرزش

04/06/2023     ژمارەی بینراو 236

ڕاچڵەکین سپۆرت -

 

یانەی ڕیال مەدرید ڕۆیشتنی هێرشبەرە فەرەنسیەکەی کەریم بێنزێمای ڕاگەیاند، دوای ئەوەی 14 ساڵ لە نێو یاریگای “سانتیاگۆ بێرنابیۆ”دا بەسەربرد.

ئەمڕۆ یەکشەممە یانە شاهانەییەکە لە بەیاننامەیەکدا لە ماڵپەڕەکەیدا ڕایگەیاند: “ڕیاڵ مەدرید و کەریم بێنزێما، ڕێککەوتن لەسەر کۆتاییهێنان بەو قۆناغە نایاب و لەبیرنەکراوە لەگەڵ یانەکەمان”.

ئاماژەی بەوەشکرد، یانەی ڕیال مەدرید دەیەوێت سوپاسگوزاری خۆی و هەموو سۆز و خۆشەویستییەکەی بەرامبەر بە یەکێک لە ئەفسانە گەورەکانمان نیشان بدات.

وە لە کۆتایی بەیاننامەکەدا هاتووە: ڕیال مەدرید ماڵەکەیەتی، هەمیشەش دەبێت، و هیوای سەرکەوتن بۆ ئەو و خێزانەکەی دەخوازین لەم قۆناغە نوێیەی ژیانیدا”.

یانەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، سێشەممەی داهاتوو ٦ی حوزەیران کاتژمێر ١٢ی نیوەڕۆ بە کاتی مەدرید، ئاهەنگێکی ماڵئاوایی بۆ بێنزێما سازدەکرێت، بە ئامادەبوونی فلۆرێنتینۆ پێرێزی سەرۆکی مێرێنگێ.

بنزیما لە ساڵی ٢٠٠٩ پەیوەندی بە ڕیزەکانی ڕیال مەدریدەوە کرد، ئەو کاتە تەمەنی تەنها ٢١ ساڵ بوو، ٢٥ نازناوی بەدەستهێناوە، ٥ جامی چامپیۆنسلیگ، ٥ جامی جیهانی یانەکان، ٤ جامی سوپەری ئەوروپا، ٤ پاڵەوانێتی خول، ٣ جامی شای ئیسپانیا ، 4 جامی سوپەری ئیسپانیا”.

 

 

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن