ڕاچڵەکین سپۆرت -
یەکێتی تۆپی پێی ئەوروپا "یۆفا" بە فەرمی یاریگاکەی بۆ یاری جامی سوپەری ئەوروپا 2024 دیاریکرد.
ئەمڕۆ سێشەممە یوفا ڕایگەیاند، جامی سوپەری ئەوروپای 2024 لە شاری وارسۆی پایتەختی پۆڵەندا ئەنجام دەدرێت.
ئەمەش دوای کۆبوونەوەی دەستەی کارگێڕی یەکێتی تۆپی پێی ئەوروپا لە شاری لیماسۆلی پایتەختی قوبرس هات.
لیژنەی بەڕێوەبەری یەکێتی تۆپی پێی ئەوروپا لە بەیاننامەیەکدا ئاماژەی بەوەدا کە یاریگای نیشتمانی لە وارسۆ لە پۆڵەندا میوانداری جامی سوپەری ئەوروپا دەکات، کە بڕیارە لە 14ی ئابی 2024 بەڕێوەبچێت.
جێگای سەرنجە مان سیتی دوایین یانەیە کە نازناوی جامی سوپەری ئەوروپا لەسەر حیسابی سیڤییا بباتەوە دوای ئەوەی بە لێدانی یەکلاکەرەوە بۆ یەکەم جار لە مێژوویان نازناوەکەیان بەدەستهێنا.