ڕاچڵەکین سپۆرت -
کارلۆ ئەنچیلۆتی ڕاهێنەری یانەی ڕیاڵ مەدرید لیستی یاریزانانی یانەکەی ڕاگەیاند کە سبەی چوارشەممە لە هەفتەی حەوتەمی خولی ئیسپانیا ڕووبەڕووی لاس پاڵماس دەبێتەوە.
لە هەڵبژاردنەکانی ئەنچیلۆتیدا تیبۆ کۆرتوا و ئیدەر میلیتاو و ئاردا گولەر ئامادە نابن، ڤینیسیۆس جونیۆر و دانی کارڤاخال دوای چاکبوونەوە لە پێکان گەڕانەوە.
لیستی ڕیاڵ مەدرید بەم شێوەیەیە:
گۆڵپارێزەکان: لونین - کیپا - فران
هێڵی بەرگری: دانی کارڤاخال - دەیڤد ئالابا - ناچۆ - ڤاسکێز - فران گارسیا - ڕودیگەر - مێندی
هێڵی ناوەڕاست: بێلینگهام - کرۆس - مۆدریچ - کاماڤینگا - ڤالڤێردی - چۆامێنی - سیبایۆس.
هێڵی هێرشبەر: ڤینیسیۆس جونیۆر - ڕۆدریگۆ - خۆسێلۆ - ئیبراهیم دیاز
ئەمە یەکەم یاری ڤینیسیوس دەبێت دوای ئەوەی لە کۆتایی مانگی ئابی ڕابردووەوە ئامادەنەبوو، ئەمەش دوای پێکانەکەی بەرامبەر سێلتاڤیگۆ لە هەفتەی سێیەمی خولی ئیسپانیا.
ڕیال مەدرید بە کۆکردنەوەی ١٥ خاڵ پلەی سێیەمی ڕیزبەندی خولی ئیسپانیای گرتووە و خاڵێک لەدوای بەرشەلۆنەی پێشەنگەوەیە.