گواردیۆلا: تەنها کێشەی مان سیتی ئەمەیە

وەرزش

26/09/2023     ژمارەی بینراو 126

ڕاچڵەکین سپۆرت -

 

پیپ گواردیۆلای ڕاهێنەری یانەی مانچستەر سیتی لەبارەی ئامانجەکانی ئەم وەرزەی تیپەکەی و چۆنیەتی مامەڵەکردن لەگەڵ پێکانەکان لێدوانیدا.

پیپ، لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا کە ئەمڕۆ سێشەممە ئەنجامیدا، سەبارەت بە ڕووبەڕووبوونەوە یانەی نیوکاسڵ لە قۆناغی سێیەمی جامی پیشەگرەکانی ئینگلتەرا وتی: " پێموانییە بەدەست هیچ کێشەیەکی دەروونییەوە بناڵێنین، هەموو یاریزانەکان دەیانەوێت شەڕ بۆ نازناوەکان بکەن، تەنها کێشەی ئێمە پشوو نەدانە”.

ئاماژەی بەوەشکردووە، وەرزەکان بە یەکەوە دەگۆڕدرێن لەگەڵ چەند هەفتەیەک پشوودان، یاریزانەکان هەست بە خۆشی دەکەن لە یاریکردن و شەڕکردن بۆ نازناوەکان، بەڵام چەند ساڵێکە کێشەکە لە نەبوونی پشووەکاندایە".

 

بە لەبەرچاوگرتنی خواستی تیپەکەی بۆ دووبارە بردنەوەی سێ نازناو، پیپ وتی: "شتێکی باشە کە تەماحت هەبێت، بەڵام دەبێت ئاڕاستەی یارییەکەی داهاتوو بکرێت، کاتێکیش لە مانگی ئایاری داهاتوودا لە پێشبڕکێیەکدا دەبیت، دەتوانیت بیری لێبکەیتەوە، بەڵام بیرکردنەوە لێی لە مانگی ئەیلولدا... هەڵەیە".

 

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن