پێکهاتەی چاوەڕوانکراوی ڕیاڵ مەدرید بۆ بەرامبەر لاس پاڵماس

وەرزش

27/09/2023     ژمارەی بینراو 218

ڕاچڵەکین سپۆرت -

 

ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە، یانەی ڕیال مەدرید لە یاریگای سانتیاگۆ بێرنابیۆ، لە هەفتەی حەوتەمی خولی پلە یەکی ئیسپانیا، میوانداری یانەی لاس پاڵماس دەکات.

یانەی ڕیال مەدرید بە 15 خاڵ پلەی سێیەمی ڕیزبەندی گرتووە و تەنها دوو خاڵ لە بەرشەلۆنەی پێشەنگەوە دوورە و دەیەوێت سوود لە کۆسپی بلاوگرانا وەربگرێت بە یەکسانبوون لەگەڵ ڕیال مایۆرکا بە ئەنجامی 2-2 بۆ ئەوەی جارێکی دیکە پێشەنگی لالیگا بەدەستبهێنێتەوە.

لە لایەکی دیکەوە لاس پاڵماس بە کۆکردنەوەی ٥ خاڵ پلەی حەڤدەهەمی خولەکەی گرتووە.

ڕۆژنامەی "مارکا"ی ئیسپانی تیشکی خستە سەر ئەو پێکهاتەیەی کە چاوەڕوان دەکرێت کارلۆ ئەنچیلۆتی ڕاهێنەری ڕیاڵ مەدرید لە یارییەکەی ئەمڕۆدا پشتی پێ ببەستێت.

ئەنچیلۆتی بەنیازە کارتەکانی ڕێکبخات دوای ئەوەی لە دوایین دێربی سێ گۆڵی لێ تۆمارکرا، چونکە پێدەچێت لەبری ئالابا بە ناچۆ دەستپێبکات، هەروەها مێندی لەسەر حیسابی فران گارسیا، هەروەها چۆامینی وەک خاڵی سەرەکی دەگەڕێتەوە، خۆسیلۆش وەک هێرشبەری سەرەڕم یاریی دەکات.

پێکهاتەی چاوەڕوانکراوی ڕیاڵ مەدرید بۆ بەرامبەر لاس پاڵماس:

گۆڵپارێز: کیپا.

بەرگری: لوکاس ڤاسکێز و ڕودیگەر و ناچۆ و مێندی.

ناوەڕاست: چۆامینی و ڤاڵڤێردی و کرۆس و بێلینگهام.

هێرشبەر: ڕۆدریگۆ و خۆسێلۆ.

 

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن