ئەمڕۆ مووچەی ئەم شوێنانە دابەشدەكرێت

ئابوری

28/09/2023     ژمارەی بینراو 1158


راچڵەكین-

وەزارەتی دارایی و ئابووری حكومەتی هەرێمی كوردستان دەست بەدابەشكردنی مووچەی مانگی 7ی فەرمانبەرانی هەرێم دەكات.

بەگوێرەی خشتەكەی وەزارەتی دارایی بێت، ئەمڕۆ پێنجشەممە،مووچەی هێزەكانی زێرەڤانی، كاروباری شەهیدان و ئەنفالكراوان، كەسوكاری شەهیدان و زیندانییە سیاسییەكان  دابەشدەكرێت.

لەگەڵ ئەوەی ماوەی سێ مانگە فەرمانبەرانی هەرێم مووچەیان وەرنەگرتووە، سەرباری دابینكردنی بڕی 700 ملیار دینار لەلایەن بەغداوە بۆ مووچە، بەڵام وەزارەتی دارایی بە چواردە رۆژ مووچەی مانگی 7 دابەشدەكات كە تا رۆژی 8-10-2023 دەخایەنێت.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن