سوودانی هەڕەشە دەكات

عێراق

28/09/2023     ژمارەی بینراو 2572

راچڵەكین -

سەرۆكوەزیرانی عیراق، بڕیاریدا لیژنەی لێكۆڵینەوە لە رووداوی ئاگركەوتنەوەكەی قەزای حەمدانیە پێكبهێنرێت، راشیگەیاند: سزای توندی ئەو كەسانە دەدرێت كە كەمتەرخەم و هۆكاری رووداوەكە بوون.

نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆكوەزیرانی عیراق لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، ئەمڕۆ پێنجشەممە، محەمەد شیاع سوودانی، بە یاوەری وەزیرانی ناوخۆ، تەندروستیی، ڕۆشنبیری و كۆچ و كۆچبەرانی عیراق، بەدواداچوونی بۆ پێشكەشكردنی چارەسەر بۆ بریندارانی ڕووداوەكەی قەزای حەمدانییە كردو بریندارانی ڕووداوكەشی بەسەركردەوە، كە لە هەردوو نەخۆشخانەی كۆماری و حەمدانییە، چارەسەر وەردەگرن.

لە ڕاگەیاندراوەكەدا، باس لەوەشكراوە، سەرۆكوەزیرانی عیراق قسەی لەگەڵ كەسوكاری قوربانیانی رووداوەكە كردووەو وێڕای گەیاندنی پرسە و هاوخەمیی خۆی، فەرمانیشی كردووە هەموو پێداویستییەكانی چارەسەر بۆ بریندارانی رووداوەكە دابین بكرێت و هەر بریندارێكیش كە برینەكەی سەخت و مەترسیدارە، بۆ چارەسەر رەوانەی دەرەوە بكرێت.

سوودانی بڕیاریشیدا لێكۆڵینەوە لە هۆكاری رووداوەك بكرێت و ئەو كەسانەی هۆكارو كەمتەرخەم بوون، بەتوندترین شێوە سزابدرێن.

درەنگانی شەوی سێشەممە، لەكاتی بەڕێوەچوونی ئاهەنگێكی بووك گواستنەوە لە قەزای حەمدانییەی سەر بە پارێزگای نەینەوا، ئاگر لە هۆڵەكە كەوتەوەو بەهۆیەوە سەدان كەس بوونە قوربانی.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن