راچڵەكین-
نرخی دۆلار لەكاتی داخستنی بازاڕدا تا ئەندازەیەك جێگیر بوونی بەخۆوەبینی و لە ئاستی 155 هەزار دینار بۆ هەر 100 دۆلار مایەوە.
ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە، نرخی 100 دۆلاری ئەمریكایی لە بۆرسەكانی هەولێر و سلێمانی، بە 155 هەزار و 400 دینار مامەڵەی پێوەكرا، ئەمەش بەراورد بە نرخی كردنەوەی بازاڕ هەندێك بەرزبوونەوەی بەخۆوەبینی، بەو پێیەی نرخی 100 دۆلار بە 155 هەزار و 200 دینار بوو.
وێڕای رێكارەكانی بانكی ناوەندی و حكومەتی عیراق بۆ دابەزاندنی نرخی دۆلاری ئەمریكایی لەبەرامبەر دراوی نیشتمانی، بەڵام تائێستاش نرخی دراوە سەوزەكە لەبەرامبەر دیناری عیراقی، ئاستێكی بەرز تۆماردەكات.