ڕامۆس: بەرشەلۆنە پاڵێوراوە بۆ هەموو شتێک

وەرزش

28/09/2023     ژمارەی بینراو 133

ڕاچڵەکین سپۆرت -

 

سێرجیۆ ڕامۆس بەرگریکاری یانەی سیڤییا باسی لە ڕووبەڕووبوونەوەی داهاتووی تیپەکەی بەرامبەر بە بەرشەلۆنە کرد، سبەی هەینی لە هەفتەی هەشتەمی خولی ئیسپانیا.

ڕامۆس لە میانی لێدوانەکانی بۆ ڕۆژنامەی "مارکا"ی ئیسپانی ڕایگەیاند: "ئەوان هاندەرێکی زۆریان هەیە، چونکە باشترین یانەن، ئەوان پاڵێوراون بۆ هەموو شتێک لە خول و چامپیۆنزلیگدا، ئەمەش وادەکات کە بەرامبەریان بە حەماسەتێکی زیاترەوە یاریی بکەین و سەرکەوتن بەدەست بهێنین".

ئاماژەی بەوەشکرد، هەوڵدەدەین هەموو شتێک بەرامبەر بارسا ئەنجام بدەین، تەنانەت ئەگەر لە یاریگایەکی جیاوازیش یاری بکەین، بەڵام یاریزانەکان وەک خۆیان دەمێننەوە،ئەوان لە باڵەکانەوە زۆر خێران و یارییەکی زۆر نایاب دەبێت".

ڕامۆس زۆر باش دەزانێت گۆڵکردن بەرامبەر بەرشەلۆنە مانای چییە، لەگەڵ ئەوەشدا جەختی لەوە کردەوە کە ئامانجەکانی لەسەر بابەتەکانی ترە، وتی: "زیاتر گرنگی بە تیپەکە دەدەم کە هێڵی بەرگری باشی هەبێت و هێڵێکی خاوێن بمێنێتەوە، هەروەها پتەویی لە پشتەوە هەبێت ، بۆ ئەوەی باقی هێڵەکان هەست بە ئاسوودەیی بکەن و ئەوەش یارمەتیدەرمانە وەک تیمێک گەشە بکەین".

دەستی خستە سەر باری جەستەیی و وتی: "من لە دۆخێکی تەواو خراپدا نیم، ئەوە پێچەوانەکەیە، بەڵام کاتێک لە پشوو دێیتەوە و بەبێ گوێدانە بڕی ئەو ڕاهێنانەی کە کردوتە، پێویستت بە چەند خولەکێکە بۆ ئەوەی ڕیتم و خێراییەکەت بەدەستبهێنێتەوە. من لە دۆخێکی باشدام".

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن