ئەستێرەیەکی بایرن میونشن ماوەیەکی زۆر لە یاریگاکان دووردەکەوێتەوە

وەرزش

28/09/2023     ژمارەی بینراو 165

ڕاچڵەکین سپۆرت -

 

بایرن میونشن مەترسی لەدەستدانی یەکێک لە ئەستێرەکانی بۆ ماوەیەکی زۆر لەسەرە، دوای ئەوەی لە کاتی یارییەکەی بەرامبەر بروسن مونستر لە گەڕی سێیەمی جامی ئەڵمانیا تووشی پێکانبوو.

سێرج گنابری زوو یاریگای بەجێهێشت، دوای ئەوەی خۆی بە گۆڵپارێزی بروس مونستردا کێشا، دواتر تۆماس توخێل ڕاهێنەرەکەی ڕایگەیاند کە تووشی شکانی پێشەوەی قۆڵی بووە، ئەمەش دەبێتە هۆی ئەوەی بۆ ماوەی چەند هەفتەیەک دووربکەوێتەوە.

بەڵام سکای سپۆرتی ئەڵمانی ئاماژەی بەوەدا کە ڕەنگە گنابری بۆ ماوەیەکی درێژتر لەوەی پێشبینی دەکرا ئامادەنەبێت، کە ئەگەری هەیە بۆ 6 هەفتە درێژببێتەوە.

ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەم جۆرە پێکانانە پێویستی بە دوورکەوتنەوە لە یاریگا هەیە بۆ ماوەی نێوان 4 بۆ 6 هەفتە، کاتێکیش دەگەڕێتەوە نێو یاریگاکان دەبێت دەستی ببەستێت.

ئەمەش دەبێتە هۆی ئەوەی گنابری لە یەکەم کەمپی هەڵبژاردەی ئەڵمانیا بە سەرکردایەتی جولیان ناگلسمانی ڕاهێنەر لە 9 بۆ 18ی ئۆکتۆبەر بەشداری نەکات و بەم شێوەیەش بەشداری یارییە دۆستانەکانی ئەمریکا و مەکسیک ناکات.

هەروەها ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەگەری ئەوە هەیە ئەو یاریزانە ئەڵمانییە لە یاریی کلاسیکۆی بۆندسلیگادا بەرامبەر بروسیا دۆرتمۆند یاریی نەکات کە بڕیارە یارییەکە لە بەرواری 4 - 11 - 2023 بەڕێوەبچێت.

 

 

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن