ڕاچڵەکین سپۆرت -
چاڤی هێرناندێز، ڕاهێنەری یانەی بەرشەلۆنە، پێش ئەوەی سبەی هەینی ڕووبەڕووی یانەی سیڤییا ببێتەوە، لە هەفتەی هەشتەمی خولی ئیسپانیا، باسی زۆر بابەتی کرد.
سەبارەت بە تۆمەتی بەرتیلدان لەلایەن بەرشەلۆنەوە لە دۆسیەی نێگریرا پرسیار لە چاڤی کرا، ئەویش لە وەڵامدا وتی: "هیچ لێدوانێکم لەسەر ئەو جۆرە بابەتانە نییە، کاتێکی کورتم هەیە بۆ شیکردنەوەی ئەوەی لە دوایین یاریدا ڕوویدا، و ئامادەکارییەکی جدی بۆ یارییەکەی بەرامبەر سێڤییا بکەم".
ئەمڕۆ پێنجشەممە چاڤی لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا وتی: "ئەو پرسە هەمیشە لە میدیاکانەوە دەوروژێنرێت، هەر هەفتەیەک یان 15 ڕۆژ جارێک چیرۆکێکی نوێ دەخوێنینەوە، بۆیە سەرقاڵ نابم لێی، تۆمارەکانی ئەرشیفیش لە ڕۆژنامەکاندان .پێموانییە بەرشەلۆنە سوودی لە ناوبژیوانی وەرگرتبێت”.
لە چوارچێوەیەکی پەیوەندیداردا درێژەی بە قسەکانی دا و وتی: "هیچ بۆچوونێکم نییە لەسەر ئەوەی لە کەناڵی ڕیال مەدرید دەگوترێ، ئێمە بەرشەلۆنەین”.
چاڤی باسی لە لامین یامال یاریزانە لاوەکە کرد و دوپاتی کردەوە کە یاریزانێکی گەنجە، تەمەنی 16 ساڵە، ئەمەش پێوەرێکە کە ناتوانرێت پشتگوێ بخرێت، بیرۆکەی تۆپی پێ تەنها پەیوەست نییە بە هێشتنەوەی تۆپ و یاریزان بڕین. بەڵکو دەبێت بیپارێزین بە کەمکردنەوەی باری جەستەیی لەسەری، بەپێی پێوەرەکانی وەک سروشتی یاریزانی بەرامبەر” و کەشوهەوای یارییەکە، بەڵام یاریزانێکی تایبەت و بەتوانایە”.
لە درێژەی قسەکانیدا وتی: "مامەڵەی فرانک ڕیکارد لەگەڵ لیۆ مێسی کاتێک سەرکەوت بۆ تیپی یەکەم نموونەیەکی باشە، بۆیە دەبێت بەهەمان شێوەی مێسی و بە وردی مامەڵە لەگەڵ لامین یامال بکەین سەبارەت بە ڕێژەی بەشداریکردنی لە یارییەکان و باری جەستەیی، بەڵام یاریزانێکی بەسوودە، و دەتوانێت زۆر یارمەتیمان بدات”.