ئەنجامی وەرگرتنی خوێندكاران لە زانكۆ و پەیمانگە تایبەتەكان رادەگەیەنرێت

کوردستان

30/11/2023     ژمارەی بینراو 256

راچڵەكین -

وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی ئەنجامی وەرگرتنی دەرچوانی قۆناغی 12ی ئامادەیی لە زانكۆ و پەیمانگە تایبەتەكانی هەرێمی كوردستان رادەگەیەنێت.

وەزارەتەكە لە راگەیەندراوێكدا، ئەنجامی وەرگرتنی دەرچوانی قۆناغی 12 ئامادەیی لە زانكۆ و پەیمانگە تایبەتەكانی هەرێمی كوردستان بۆ ساڵی خوێندنی (٢٠٢٣-٢٠٢٤) رگەیاندو لە ئێستاوە پێشكەشكاران دەتوانن لەڕێگەی ئەم لینكەوە ئەنجامی وەرگرتنیان لە زانكۆ و پەیمانگەكان بە كۆدی تاقیكردنەوەكانیان وەربگرنەوە.

راگەیاندنی ئەنجامی وەرگرتنی خوێندكاران لە زانكۆ و پەیمانگە تایبەتەكانی هەرێمی كوردستان، هاوكاتە لەگەڵ بڕیاری وەزارەتی خوێندنی باڵا وتوێژینەوەی زانستی، تایبەت بە كەمكردنەوەی كرێی خوێندن لە زانكۆ و پەیمانگە تایبەتەكانی هەرێمی كوردستان، كە ساڵانە بەڕێژەی (10 بۆ 20%) كەمدەكرێتەوە، ئەمەش لەپێناو لەبەر چاوگرتنی باری دارایی هاوڵاتیانی هەرێمی كوردستان.

وەزارەتی خوێندنی باڵا، راشیگەیاندووە، پێویستە وەرگیراوان لەماوەی سێ ڕۆژدا پەیوەندی بە شوێنی وەرگرتنیان بكەن، بە پێچەوانەوە مافی وەرگرتنیان لەو بەشە نامێنێت.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن