بەروبومی کێڵگە
ڕاچڵهكین-
1.هەر کە گەنم و جۆ پجنیان کرد بڕی دووەمی پەینی نایترۆجینی پێدەدرێت .
2.بەردەوم پەتاتە و پیازی(خلیسکە) دەچێنرێت بۆ بەرهەمهێنانی سەلک و تەڕەپیاز .
3.لەکۆتای ئەم مانگە دەست بەچاندنی تۆوی :خەیار و بیبەر و باینجان و تەماتە دەکرێت .
4.بەپێی پێویست نەخۆشیەکانی بنۆکە سپی پیاز و سیر و شۆکەی پاقلە قەلاچۆ دەکرێت .
پاراستنی ڕووەک:
1.قرتێنەر بەبەردەوامی قەلاچۆ دەکرێت .
2.بەردەوام گژوگیا لە کێڵگەی گەنم و جۆ لەناو دەبرێت .
3.بەردەوام چەکەرەخۆرەی گەنم قەلاچۆ دەکرێت .
ئا:بیلال حمەڕەوف
س:گرووپی گەشەپێدانی کشتوکاڵ