وادەی هەڵبژاردنی سەرۆكی نوێی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عیراق ئاشكرا دەكرێت

عێراق

10/12/2023     ژمارەی بینراو 250

راچڵەكین-

ئەندامێكی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عیراق، وادەی هەڵبژاردنی سەرۆكی نوێی ئەنجوومەنەكە ئاشكرا دەكات.

كاروان یاروەیس، ئەمڕۆ یەكشەممە بڵاویكردووەتەوە:" سێ شەممەی داهاتوو ئەنجومەنی نوێنەران كۆدەبێتەوە بۆ هەڵبژاردنی سەرۆكێكی نوێ بۆ ئەنجومەن."

ئەوەش لەكاتێكدا دێت رۆژی 14-11-2023 دادگای باڵای فیدراڵیی عیراق بڕیاریدا بە هەڵوەشاندنەوەی ئەندامێتی محەمەد حەلبوسی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق.

بڕیارەكەی دادگای فیدراڵی، بەهۆی ئەو سكاڵایە دێت كە لەلایەن هەردوو پەرلەمانتار لەیس دلێمی و باسم خەشان لەسەر سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران تۆماركرابوو، تێیدا حەلبوسییان بەوە تۆمەتباركردبوو كە پەرلەمانتار لەیس دلێمیی ناچار كردووە دەستلەكاركێشانەوە لە ئەندامیەتی پەرلەمان بنووسێت.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن