شاندێك لەبەغداوە سەردانی هەرێمی كوردستان دەكات

کوردستان

10/12/2023     ژمارەی بینراو 482

راچڵەكین-

شاندێكی باڵای لیژنەی باڵای ئەمنیی هەڵبژاردنەكانی عیراق سەردانی هەرێمی كوردستان دەكات و تاوتوێی رێوشوێنەكانی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاكان دەكەن.

بڕیارە ئەمڕۆ یەكشەممە، لیژنەی باڵای ئەمنیی هەڵبژاردنەكانی عیراق سەردانی هەرێمی كوردستان دەكات و لەگەڵ وەزیری ناوخۆی حكوومەتی هەرێمی كوردستان كۆدەبنەوە بۆ گفتوگۆكردن لەبارەی ئامادەكاریەكان بۆ هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاكانی عیراق كە چەند بنكەیەكی دەنگدان بۆ ئاوارەكانی شارەكانی باشوور و ناوڕاستی عیراق لە كەمپەكان دەكرێتەوە.

بڕیارە ڕۆژی 18ی 12ی 2023 هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاكانی عیراق بەرێوەبچێت و چەند بنكەیەكی دەنگدانیش لەپارێزگاكانی هەرێمی كوردستان دەكرێنەوە. 

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن