راچڵەكین-
سەرۆكی نوێنەرایەتی حكومەتی ھەرێم لە بەغداد وادەی گەیشتنی سێیەم گوژمەی 700 ملیار دینار قەرزەكەی بەغدا بۆ مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم ئاشكرا دەكات.
فارس عیسا، رایگەیاند :"وەك نوێنەرایەتی حكومەتی ھەرێم رۆژی ھەینی سەرجەم رێكارەكانیان تەواو كردووە سەبارەت بە ناردنی ٧٠٠ ملیارەكە و بڕیارە رۆژی دووشەممە یاخود سێشەممەش ئەو بڕە پارەیە بخرێتە سەر ھەژماری بانكی ھەرێم." وەك كوردسات نیوز بڵاویكردووەتەوە.
ئەوەش لەكاتێكدا دێت، محەمەد شیاع سودانی، سەرۆكوەزیرانی عیراق رایگەیاندووە، رۆژی هەیینی واژۆی لەسەر رەوانەكردنی سێیەم گوژمەی 700 ملیار دینارەكە بۆ هەرێمی كوردستان كردووە.