لەم ناوچانە باران دەبارێت

کوردستان

10/12/2023     ژمارەی بینراو 218


راچڵەكین-

بەشی پێشبینی كەشوهەوا لەوەزارەتی گواستنەوەو گەیاندنی حكومەتی هەرێمی كوردستان، پێشبینییەكانی بۆ 48 كاتژمێری داهاتوو بڵاوكردەوە.

ئەمڕۆ یەكشەممە، ئاسمان نیمچە هەور دەبێت، لە گەڵ ئەگەری نمە باران لە ناوچە شاخاوییەكان، پلەكانی گەرما كەمێك بەرز دەبێتەوە بە بەراوورد بە تۆماركراوەكانی دوێنێ . 

سبەی دووشەممە، ئاسمان نیمچە هەور دەبێت، پاشان لە كاتەكانی ئێوارەدا دەگۆڕێت بۆ هەوری تەواو، ناوچە شاخاوییەكان بە درێژای كاتەكان ئەگەری نمە بارانی هەیە، لە شەوداكاریگەری شەپۆلێكی باران بارین ڕوو لە ناوچەكەمان دەكات لە درەنگانی شەودا باران بارین دەست پێدەكات .

بەرزترین پلەكانی گەرمای پێشبینیكراو بە پلەی سیلیزی :
هەولێر     :  21 پلەی سیلیزی
سلێمانی   : 20 پلەی سیلیزی
دهۆك      : 19  پلەی سیلیزی
كەركووك   : 23 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە   : 20 پلەی سیلیزی
 زاخۆ    :   18 پلەی سیلیزی
گەرمیان  : 24 پلەی سیلیزی
حاج ئۆمەران: 12 پلەی سیلیزی
 سۆران  : 14  پلەی سیلیزی

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن