راچڵەكین -
ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق وادەی دانیشتنی داهاتووی ئاشكراكرد بۆ هەڵبژاردنی سەرۆكی نوێی پەرلەمان لەشوێنی محەمەد حەلبوسی.
فەرمانگەی راگەیاندنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بڵاویكردەوە، رۆژی چوارشەممە 13-10-2023، پەرلەمان دانیشتنی نائاسایی ئەنجام دەدات.
بەگوێرەی بەرنامەی دانیشتنەكە، كە لە یەك بڕگە پێكهاتووەو كاتژمێر 2ی پاشنیوەڕۆی بەڕێوەدەچێت، تایبەت دەبێت بە هەڵبژاردنی سەرۆكی نوێی پەرلەمان.
