سوپای پاسدارانی ئێران هەڕەشەكی زۆر قورس لە ئەمریكاییەكان دەكات لە عیراق

عێراق

26/03/2024     ژمارەی بینراو 261


راچڵەكین- 
سوپای پاسدارانی ئێران هەڕەشەكی زۆر قورس لە ئەمریكاییەكان دەكات لە ناوچەكە، بە تایبەتیش لە عیراق و دەڵێت، "بە ستونەكانی كارەبادا هەڵیاندەواسیین". 

ئەمڕۆ سێشەممە، ماڵپەڕی (بغداد الیوم) لە زاری فەرماندەیەكی سوپای پاسدارانی ئێران كە نەیویستووە ناوی ئاشكرا بكرێت، بڵاویكردەوە"دەسەڵاتدارانی ئەمریكا پارەیەكی زۆریان خەرج كرد بۆ پەروەردەكردنی نەوەیەكی دۆست بۆ ئەمریكا لە عیراق، ئەو كارەش ئەنجامی گرنگی هەبوو، بەڵام لەگەڵ سیاسەتی ستراتیژییان بەرامبەر بە فەلەستین، هەموو ئەو وەبەرهێنانە با بردی". 

بە وتەی فەرماندەكەی سوپای پاسداران"خەڵكی ناوچەكە ئەمریكاییەكان لە شەقامەكانی بەغدا و مەنامەدا بە ستوونەكانی كارەبادا هەڵدەواسن، دەبێت ئەمریكا خۆی بۆ ئەمە ئامادە بكات". 

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن