ڕاچڵەكین سپۆرت -
ڕاپۆرتێکی ڕۆژنامەوانی ئینگلیزی ڕایگەیاندووە، لیڤەرپوول لە کۆتایی وەرزدا دەرگای ڕۆیشتن لە 3 یاریزانی تیپەکەی دەکاتەوە.
بەگوێرەی تۆڕی ئینگلیز فۆتبۆڵ ئینسایدەر، لیڤەرپوول ئامادەیە لە کۆتایی ئەم وەرزەدا ڕێگە بە جۆیل ماتیپ و تیاگۆ ئەلکانتارا و ئادریان بدات.
گرێبەستەکانی ئەم سێ یاریزانە لەگەڵ لیڤەرپوول لە کۆتایی وەرزی ئێستادا کۆتایی دێت، هەروەها نوێ ناکرێتەوە.
ماتیپ لەم وەرزەدا بەشداری 14 یاری کردووە، پێش ئەوەی لە مانگی کانوونی دووەمی ڕابردوودا لە کاتی بردنەوەی ڕیدز لە فولهام تووشی پێکان بوو لە ئەژنۆیدا، لە ئەنجامدا تا کۆتایی وەرزی ئێستا بەشداری ناکات.
لە کاتێکدا تیاگۆ ئەلکانتارا لە پێکانێکی درێژخایەن چاکبووەوە، بۆ گەڕانەوە بۆ یاریگا لە کاتی یارییەکەی بەرامبەر ئارسناڵ لە مانگی ڕابردوو، بەڵام تووشی پاشەکشەیەکی نوێ بوو کە ڕەنگە ببێتە هۆی ئامادەنەبوونی تا کۆتایی ئەم وەرزەش.
سەبارەت بە ئادریانی گۆڵپارێزیش، تیپەکە چیتر پێویستی بە هەوڵەکانی نییە، بەو پێیەی لە وەرزی 2020-2021ەوە تەنها لە دوو یاریدا بەشداریی کردووە، لەم وەرزەشدا هیچ یارییەکی ئەنجام نەداوە.