راچڵيکین-
وەزارەی تەندروستی داوای داخستنی ئەو پەیجانەی سۆشیال میدیا دەکات کە ریکلام بۆ کۆمەڵێک بەرهەمی وەکو ماددەی جوانکاری و رووتاندنەوەی قژ و بەهێزکردنی هەستە جنسییەکان دەکەن.
وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێمی كوردستان رایگەیاند، بەنووسراوێک داوامان لە وەزارەتی ناوخۆی حكومەتی هەرێم کردووە:" هەموو (پەیج ، ئەكاونتەساختەكان) لە سۆشیال میدیا ( فەیسبووك، سناپچات، ئینستاگرام، تیك تۆك) كە پروپاگەندە بۆ بەرهەمی بەناو گیادەرمانی و ماددەی جوانكاری و ڕوخسار و پێست و ڕواندنەوەی قژ لەگەڵ بەهێزكردنی هەستە جنسیيەكان دەكەن، بەهۆی ئەوەی پێچەوانەی ڕێنماییەكانی وەزارەتی تەندروستییە دابخرێن و ڕێكاری یاسایی بگيرێتە بەر دژی ئەوكەسانەی ئەم كارەیە دەكەن."
لە نووسراوەکەدا هاتووە، هەندێک کەس بەناوی پزیشک و دەرمانسازی بازرگانی دەکەن بەشێوەی ئۆنلاین :" ئەمەش پێچەوانەی رێنماییەکانی وەزارەتە."