وادەی یەکەم دەرکەوتنی ئۆلمۆ بە درێسی بەرشەلۆنە ئاشکرا دەکرێت

وەرزش

07/08/2024     ژمارەی بینراو 190

ڕاچڵەکین سپۆرت -

 

ڕاپۆرتێکی ڕۆژنامەوانی ئیسپانیا وادەی یەکەمی دەرکەوتنی دانی ئۆلمۆی گرێبەستی نوێی یانەی بەرشەلۆنەی ئاشکرا کرد.

بارسێلۆنا ڕێککەوتنەکەی لەگەڵ لایپزیگ تەواو کرد بۆ ئەوەی دانی ئۆلمۆ لە بازاڕەکانی گواستنەوەی هاوینەی ئێستادا ڕوو لە بلاوگرانا بکات، ئێوارەی دوێنێ سێشەممە یاریزانەکە و بریکارەکەی و خێزانەکەی پێشتر گەیشتوونەتە پایتەختی کەتەلۆنیا.

بەگوێرەی ڕۆژنامەی "مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ"ی ئیسپانی، دانی ئۆلمۆ ڕۆژی دووشەممەی داهاتوو بۆ یەکەمجار لە یاریی جامی خوان گامپەر بەرامبەر مۆناکۆی فەرەنسی بە درێسی بارساوە یاریی دەکات.

ئۆلمۆ شەممەی داهاتوو بەشداری یەکەم مەشقەکانی لەگەڵ بلاوگرانا دەکات، دوای ئەوەی باقی یاریزانانی تیپەکە دوای کۆتایی هاتنی ماوەی پشووەکان و وەرزی ئامادەکارییەکان دەگەنە ئیسپانیا.

تەنها چوار ڕۆژ دوای یارییەکەی خوان گامپەر ، یانەی بەرشەلۆنە لە ڕۆژی شەممە 17ی ئاب لە یاریگای مێستایا لەیەکەم یاریی خولی پلە یەکی ئیسپانی ڕووبەڕووی ڤالێنسیا دەبێتەوە.

بەپێی ڕاپۆرتە ڕۆژنامەوانییەکان، بەرشەلۆنە و لایپزیگ ڕێککەوتوون لەسەر تەواوکردنی گرێبەستەکە بە بڕی 55 ملیۆن یۆرۆ وەکو پارەیەکی دیاریکراو، ئەمە جگە لە گۆڕانکارییەکان کە بڕی 7 ملیۆن یۆرۆیە.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن