"دەتوانرێت لە دادگای فیدراڵی سکاڵا دژی (هەژماری من) تۆماربکرێت "

کوردستان

12/10/2024     ژمارەی بینراو 261

راچڵەکین-

کاروان یاروەیس بڕیاردەری فراکسیۆنی یەکێتی نیشتمانی کوردستان لە پەرلەمانی عێراق بە دەنگی ئەمەریکای رایگەیاند: کۆمەڵێک بژاردە لەبەردەستدایە کە دەتوانین لە رێگەیەوە رێگری لە پرۆژەی (هەژماری من) بکەین و مووچەی فەرمانبەران بە بانکی بکرێت لە رێگەی بانکە فیدڕاڵییەکانەوە.

ئاماژەی بەوەشکرد: یەکەم رێگە بۆ رێگریکردن لە پرۆژەی (هەژماری من) تۆمارکردنی سکاڵایە لە دادگای فیدڕاڵی و دووەمیش فشارە لە رێگەی لیژنەی داراییەوە، یاخود فشارکردنە لە حکومەتی عێراق بۆ ئەوەی بێنە ژێر باری بڕیارەکەی دادگای فیدراڵی.

باسی لەوەشکرد: تیمەکانی یەکێتیمان لە بەغدا راسپاردووە بۆ بۆ ئەوەی رێککارەکان بۆ بە بانکیکردنی مووچە لە رێگەی بانکە فیدڕاڵییەکانەوە ئەنجامبدەن.


داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن