توركیا گەشتەكانی بۆ فڕۆكەخانەی سلێمانی دەستپێدەكاتەوە

کوردستان

5 رۆژ پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 550

راچڵەكین -

توركیا بڕیاریدا سەرلەنوێ گەشتە ئاسمانییەكان بۆ فڕۆكەخانەی سلێمانی دەستپێدەكاتەوەو كۆتایی بەو گەمارۆیە بهێنێت كە بەسەر فڕۆكەخانەكەدا سەپاندبووی.

میدیاكانی توركیا بڵاویانكردەوە، یەحیا ئوستون، سەرۆكی پەیوەندییەكان لە هێڵی ئاسمانیی توركیا، لە راگەیەندراوێكدا كە لە هەژماری تایبەتی خۆی بڵاویكردووەتەوە، ئاشكرایكردووەبەم نزیكانە گەشتە ئاسمانییەكانیان بۆ فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی دەستپێدەكەنەوە.

ئوستون ڕاشیگەیاند:"ئامانجمانە لە ڕێگای گەشتە ئاسمانییەكانی سلێمانییەوە كە حەوت ڕۆژ لە هەفتەیەكدا ئەنجام دەدرێن، بەشداری لە بەهێزكردنی زیاتری پەیوەندییە بازرگانیی، كلتووریی و گەشتیارییەكانی نێوان عێراق و توركیادا بكەین".


داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن