ڕاچڵەکین سپۆرت -
گومانەکان لە دەوری بەشداریکردنی یەکێک لە یاریزانە سەرەکییەکانی ئەتلەتیکۆ مەدرید لە یارییەکەی یەکشەممەی لالیگا بەرامبەر بەرشەلۆنە هەیە.
ڕۆژنامەی ئاسی ئیسپانی بڵاویکردەوە، ئەگەری بەشداریکردنی ڕۆدریگۆ دی پاوڵی ئەرجەنتینی لە پێکهاتەی دیێگۆ سیمیۆنی بۆ یارییەکەی بەرامبەر بەرشەلۆنە هێشتا پشتڕاست نەکراوەتەوە.
ڕۆژنامەکە ڕوونیشیکردووەتەوە، ئەو یاریزانە تەمەن 30 ساڵە کە بە یەکێک لە چەکە دیارەکانی سیمیۆنی دادەنرێت، ڕۆژی هەینی لەگەڵ هاوڕێکانی بەشداری مەشقی گروپی نەکردووە، هەروەها لە هۆڵی وەرزشدا ماوەتەوە بۆ ئەوەی بەپێی پلانێکی دیاریکراوی مەشق و ڕاهێنان بکات.
ڕۆدریگۆ دی پاوڵ یاریگای بەجێهێشت بەرامبەر خیتافی و دێربی ئەم دواییەی مەدرید بەهۆی چەند کێشەیەکی جەستەییەوە، بۆیە لە ئێستادا زۆر وریایە لەگەڵ یانەکەدا، ڕۆژی شەممە تاقیکردنەوەی جەستەیی بۆ دەکرێت بۆ ئەوەی بزانرێت ئایا لە پێکهاتەی سەرەکیدا دەبێت یان نا.