ڕاچڵەکین سپۆرت -
ئەمشەو کاتژمێر 8:30 بە کاتی کوردستان، یانەی ڕیال مەدرید لەدەرەوەی یاریگای خۆی لە خولی پلە یەکی ئیسپانی دەبێتە میوانی یانەی ڤیاریال.
ڕۆژنامەی ئاسی ئیسپانی پێکهاتەی چاوەڕوانکراوی کارلۆ ئەنچیلۆتی ڕاهێنەری یانەی ڕیال مەدرید ئاشکرا دەکات کە چاوەڕوان دەکرێت لە یارییەکەی بەرامبەر ڤیاریال یاریی پێ بکات.
یانەی ڕیال مەدرید بەدوای بردنەوە دەگەڕێت بۆ ئەوەی پلەی یەکەمی ڕیزبەندی بەدەستبهێنێت، هەرچەندە بۆ ماوەیەکی کاتی، بەڵام چاوەڕێی ئەنجامی یاریی لوتکەی کۆتایی هەفتەی نێوان بەرشەلۆنە و ئەتلەتیکۆ مەدرید لە میترۆپۆلیتانۆ کە ئێوارەی ڕۆژی یەکشەممە لە یاریگای میترۆپۆلیتانۆ ئەنجام دەدرێت دەکات.
پێکهاتەی چاوەڕوانکراوی ڕیاڵ مەدرید بەم شێوەیەی خوارەوەیە:
گۆڵپارێز: تیبۆ کۆرتوا.
لە هێڵی بەرگریدا: ڕائول ئەسینسیۆ و دەیڤد ئالابا و فران گارسیا و لوکاس ڤاسکێز.
لە هێڵی ناوەڕاستدا: ئێدواردۆ کاماڤینگا، ئۆرێلیان چوامینی، جود بێلینگهام.
لە هێڵی هێرشبەریدا: ڕۆدریگۆ جۆیس و برایم دیاز و کیلیان مباپێ.