ڕاچڵەکین سپۆرت -
ئەمشەو لە یارییەکی چارەنوساز و بەهێزدا، لە نێو یاریگای میترۆپۆلیتانۆ یانەی ئەتلەتیکۆ مەدرید لە نێو هاندەرانی خۆیدا میواندری یانەی بەرشەلۆنە دەکات.
یانەی ئەتلەتیکۆ مەدرید لەم یارییەدا لە تواناکانی هەریەک لە ئەنخێل کۆریا بەهۆی کارتی سورەوە و کوکێ بەهۆی پێکانەوە بێبەش دەبێت، هەروەها بەرشەلۆنە جگە لە کریستینسن و تیر شتیگن بە پێکهاتەی تەواوە بۆ بەرامبەر ئەتلەتیکۆ ئامادەیە.
پێکهاتەی چاوەڕوانکراوی هەردوو یانە بەم شێوەیەی خوارەوەیە:
ئەتلەتیکۆ مەدرید:
گۆڵپارێز: ئۆبلاک
هێڵی بەرگری: گالان ، لینگلێت ، خیمینێز ، یۆرێنتی
هێڵی ناوەند: لینۆ ، باریۆس ، دی پاوڵ ، سیمیۆنی
هێڵی هێرشبەر: گریزمان ، ئەلڤارێز
بەرشەلۆنە:
گۆڵپارێز: چیزنی
هێڵی بەرگری: کۆندی ، کۆبارسی ، مارتینێز ، باڵدی
هێڵی ناوەند: دی یۆنگ ، پێدری ، ئۆلمۆ
هێڵی هێرشبەر: ڕافینیا ، یامال ، لیڤاندۆڤسکی