ڕاچڵەکین سپۆرت -
ئێوارەی ئەمڕۆ یەکشەممە لە یاریگای ئیمارات، لە گەڕی 26ی خولی نایابی ئینگلیزی، لە یاریی دێربی لەندەن ئارسیناڵ بە ئەنجامی 1-0 لە یانەی چێڵسی بردەوە.
تیپەکەی میکل ئارتێتالە ڕیگای میکیل میرینۆ بە لێدانی سەر لە خولەکی 20دا تەنها گۆڵەکەی کرد، کە مارتین ئۆدیگارد لە لێدانی گۆشەوە گۆڵەکەی دروست کرد.
ئارسیناڵ لە گێمی یەکەمدا زاڵ بوو بەسەر یاریگادا، بەردەوام هەوڵی دەستەبەرکردنی سەرکەوتنی دەدا، بەڵام هەوڵەکانیان بە ڕادەی پێویست یەکلاکەرەوە نەبوون، گێمی یەکەمیش بە گۆڵی مێرینۆ کۆتایی هات.
دوای پشووی گێمی یەکەم، چێڵسی پاڵپشتییەکی زۆری کرد بۆ یەکسانکردنەوە، لە بەرامبەردا گەنەرز هەوڵیدا پێشکەوتنەکەی دوو هێندە بکات، بەڵام شتەکان لە هەردوولا وەک خۆیان مانەوە، دواجار ئارسناڵ بە ئەنجامی 1-0 سەرکەوتنی بەدەستهێنا.
بەم ئەنجامە، ئێستا ئارسناڵ بە کۆکردنەوەی 58 خاڵ لە پلەی دووەمی ڕیزبەندی خولەکەیە و 12 خاڵ لە دوای لیڤەرپوڵی پێشەنگەوەیە و 4 خاڵیش لە پێش نۆتینگام فۆڕێستی پلەی سێیەمەوەیە، کۆی خاڵەکانی چێڵسی بە 49 خاڵ مایەوە، کە تەنها خاڵێک لە دوای مان سیتی پلەی پێنجەمەوەیە، کە کێبڕکێ لەسەر پلەی کۆتایی چامپیۆنزلیگ دەکات.
ڤیدیۆ: