ترەمپ هەڕەشەكانی بۆسەر ئێران توندتر دەكات

جیهان

17/03/2025     ژمارەی بینراو 238

راچڵەكین-

سەرۆكی ئەمریكا هەڕەشەكانی بۆسەر ئێران توندتر دەكات و تۆمەتباری دەكات بەدابینكردنی چەك و پارە بۆ حوسییەكانی یەمەن.

ئەمڕۆ دووشەممە 17-3-2025 دۆناڵد ترەمپ، لەتۆڕی كۆمەڵایەتی (تروس) لەبەرامبەر هێرشی حوسییەكانی یەمەن پەیامێكی توندی دژ بەئێران بڵاوكردەوە كە ئاماژەی بەوەكردووە:" هەر فیشەكێك كە لەلایەن حوسییەكانەوە تەقێندراوە، لەمەودوا وا تەماشا دەكرێت كە بەچەك و فەرماندەیی ئێران تەقێندراوەو تاران بەرپرسیارێتییەكەی دەگرێتەئەستۆ."

دەشڵێت: "خەڵكی یەمەن رقیان لە حوسییەكانە، بۆیە ئەگەر هێرشبكەن، ئێران بەرپرسیارێتییەكەی هەڵدەگرێت و دەرئەنجامەكەی خراپ دەبێت".

ترەمپ دەڵێ، ئێران وەك قوربانییەكی بێتاوان رۆڵ دەبینێت بۆ تیرۆرستە لە یاسادەرچووەكان، وای نیشان دەدات لەكۆنترۆڵی ئەودا نەماون، بەڵام وانییە، ئەوان چەك و پارەو كەلوپەلی سەربازیی و تەنانەت زانیاری هەواڵگریشیان پێدەدەن.

 

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن