ژمارەی كوژراوو بریندارانی شەڕی غەزە گەیشتە زیاتر لە 161 هەزار كەس

جیهان

18/03/2025     ژمارەی بینراو 195

راچڵەكین-

ژمارەی ئەو فەڵەستینییانەی كە لە 7ی تشرینی یەكەمی ساڵی 2023وە تا ئێستا لە ئاكامی ھێرشەكانی ئیسرائیلدا بۆ سەر كەرتی غەززە كوژراون، بەرزبووەوە بۆ نزیكەی 49هەزار كەس.

وەزارەتی تەندروستیی فەڵەستین لە كەرتی غەززە لە ڕاگەیاندراوێكدا، دوایین ئاماری ڕۆژانەی لەبارەی، زیانە گیانییەكانی شەڕی غەزەی نێوان بزوتنەوەی حەماس و سوپا ئیسرائیل خستەڕوو. 

وەك لەئامارەكەدا هاتووە، هەروەها باس لەوەش كراوە، ژمارەی ئەو فەڵەستینییانەی كە لە 7ی تشرینی یەكەمی ساڵی 2023وە تا ئێستا لە ئاكامی هێرشەكانی ئیسرائیلدا بۆ سەر كەرتی غەززە كوژراون، بەرزبووەتەوە بۆ نزیكەی 49 هەزار كەس.

هەر بەگوێرەی ئەو ئامارانە بێت، لەو ماوەیەداو بەهۆی جەنگی غەززەوە 112 هەزارو 250 كەس برینداربوون.  

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن