ڕاچڵەکین سپۆرت -
لیۆنێل مێسی ئەستێرەی یانەی ئینتەرمیامی دڵتەنگی قوڵی خۆی دەربڕی بەهۆی بەشدارینەکردنی لە دوو یاری گرنگی ئەرجەنتین لە پاڵاوتنەکانی ئەمریکای باشوور بۆ مۆندیالی 2026.
لەم پشووە نێودەوڵەتییەی ئێستادا، ئەرجەنتین لە گەڕی 13 و 14ی پاڵاوتنەکانی مۆندیالی ئەمریکای باشوور ڕووبەڕووی ئۆرۆگوای و بەرازیل دەبێتەوە.
ئەرجەنتین بە کۆکردنەوەی 25 خاڵ پێشەنگی پاڵاوتنەکانی مۆندیال گرتووە و ئۆرۆگوای بە 20 خاڵ لە پلەی دووەمدایە و بەڕازیل بە 18 خاڵ لە پلەی پێنجەمدایە.
مێسی لە پێکهاتەی هەڵبژاردەی ئەرجەنتین بۆ یارییەکانی بەرامبەر ئۆرۆگوای و بەڕازیل نابێت، دوای ئەوەی لەگەڵ ئینتەرمیامی دووچاری پێکانهات.
مێسی لەسەر دوورکەوتنەوەی لە تانگۆ وتی، دڵگرانم بەوەی ئەم دوو یارییە گرنگەم بەرامبەر ئۆرۆگوای و بەڕازیل ناکەم.
ئاماژەی بەوەشکرد، بەڕاستی حەزم دەکرد یاری بکەم، بەڵام پێکانێکی کەم مانای ئەوەیە کە پێویستە کەمێک پشوو بدەم، بۆیە ناتوانم لەوێ بم.
لە کۆتایی قسەکانیدا وتی: من لێرەوە وەک هەر هاندەرێکی تر پشتگیری و هەڵبژاردەکەم دەکەم، بۆ پێشەوە ئەرجەنتین.