راچڵەكین -
بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان پێشبینییەكانی بۆ كەشوهەوای 48 كاتژمێری داهاتووی ناوچە جیاجیاكانی هەرێم بڵاودەكاتەوە.
بەپێی پێشبینییەكان، ئەمڕۆ هەینی 21- 03- 2025 ئاسمان هەور دەبێت , پێشبینی دەكرێت لە ناوچەكانی باكوور و ڕۆژهەڵاتی هەرێم وەك ( پارێزگای سلێمانی و پارێزگای هەڵەبجە و پارێزگای دهۆك و ئیدارەی سۆران و ئیدارە ی گەرمیان ) نمە باران و بارانی مامناوەند ببارێت بە تایبەت لە كاتەكانی دوای نیوەڕۆ .
لە ناوچە شاخاوییە سنوریەكانی باكوور و ڕۆژهەڵاتی هەرێم ئەگەری كەمێك بەفر بارین هەیە. پلەكانی گەرما بە نزیكەی 2 تــــا 4 پلەی سیلیزی نزمتر دەبێت لە تۆماركراوەكانی دوێنی.
سبەی شەممە 22- 03- 2025 ئاسمان نیمچە هەور دەبێت لە هەندێك ناوچە دەگۆڕێت بۆ هەوری تەواو، لە سنوری پارێزگای دهۆك كەمێك نمە باران دەبارێت و لە ناوچە شاخاوییە سنوریەكانی باكوور ئەگەری كەمێك بەفر بارین هەیە .
بەرزترین پلەكانی گەرمای پێشبینیكراو بە پلەی سیلیزی
هەولێر : 17 پلەی سیلیزی
سلێمانی : 15 پلەی سیلیزی
دهۆك : 17 پلەی سیلیزی
كەركوك : 17 پلەی سیلیزی
زاخۆ : 15 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : 15 پلەی سیلیزی
سۆران : 15 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران : 5 پلەی سیلیزی
گەرمیان :24 پلەی سیلیزی