راچڵەكین-
رابەری باڵای ئێران دەڵێت، پێویستە ئەمریكییەكان ئەوە بزانن، بەهەڕەشەكردن لەئێران هیچیان دەستناكەوێت.
ئەمڕۆ هەیینی 21-ی ئاداری 2025 عەلی خامنەیی لە دیدارێكی نەورۆزدا لەگەڵ خەڵك و بەرپرسانی سەربازی و حكومیی ئێران لەبارەی هەڕەشەكانی دۆناڵد ترەمپ-ی سەرۆكی ئەمریكا لەبارەی كۆتایی هێنان بەبەرنامەی ئەتۆمی ئێران بدانووستان یان شەڕ ، ووتی:" ئەگەر ئەمریكییەكان كردەوەیەكی نەشیاو بەرامبەر ئێران بكەن، زەبرێكی زۆر قورسیان بەردەكەوێت."
خامنەیی وتیشی:" دەبێ ئەمریكایییەكان بزانن كە بە هەڕەشەكردن لە ئێران هیچیان دەستناكەوێت."
رابەری باڵای ئێران وتی: "ئەمریكی و زایۆنییەكان دەبێ بزانن كە ئێمە هیچ كات دەستپێشخەری شەڕ و بارگرژی نەبووین، بەڵام ئەگەر كەسێك دەستپێشخەری بكات، بە تووندترین شێوە وەڵامی دەدەینەوە."