كونسوڵخانەی ئەمریكا لەهەولێر لەبارەی پێدانی ڤیزا بەهاوڵاتیانی هەرێم روونكردنەوە دەدات

کوردستان

پێش 2 هەفتە     ژمارەی بینراو 268

راچڵەكین-

كونسوڵخانەی ئەمریكا لە هەولێر داوا لەهاوڵاتیان دەكات، بۆ وەرگرتنی ڤیزا لە رێگەی ئۆنلاینەوە فۆڕمی (DS-160) پڕبكەنەوە.
 
ئەمڕۆ یەكشەممە 20ی نیسانی 2025 كونسوڵخانەی ئەمریكا لە هەولێر راگەیەندراوێكی لەبارەی وەرگرتنی ڤیزا بۆ سەردانیكردنی ئەو وڵاتە بڵاوكردووەتەوە، تیایدا ئاماژە بەوەكراوە:"خۆت فۆڕمی ئۆنلاینی (DS-160) پڕبكەرەوە، یان داوای هاوكاری لە سەرچاوەیەكی متمانەپێكراو بكە. خۆت بەرپرسیاریت لە دڵنیاییدان لەوەی هەموو زانیارییەكانی نێو فۆڕمی ئۆنلاینەكە راست و دروستن."
 
ئەوەش روونكراوەتەوە: "خۆت فۆڕمەكە پڕبكەرەوە. خۆت بەدوور بگرە لە هەڵە و ئەو شتانەی دەكرێت ببنە هۆی ساختەكاری، بۆئەوەی چاوپێكەوتنەكە لەدەست نەدەیت. بەكارهێنانی زانیاریی ناو فۆڕمی دی ئێس 160ی كەسێكی دیكە فێڵكردنە و پێدەچێت ببێتە هۆی هەڵوەشاندنەوەی چاوپێكەوتنەكە، ئەوەش وابكات مەرجەكانی وەرگرتنی ڤیزە نەتگرنەوە."
 
ڤیزای (DS-160) یەكێك لەو جۆرە ڤیزانەی ئەمریكا دەیداتە ئەو كەسانەی دەیانەوێت سەردانی ئەو وڵاتە بكەن، تێیدا ئاماژە بەوە كراوە، ئەو كەسەی ڤیزاكە وەردەگرێت بۆی نییە داوای پەنابەری بكات و وەكو پەنابەر بمێنێتەوە.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن