هەولێر.. ئەو تۆمەتبارەی زێڕی ساختەی فرۆشتبوو دەستگیركرا

کوردستان

پێش 2 هەفتە     ژمارەی بینراو 178

راچڵەكین -

ئاسایشی هەولێر تۆمەتبارێكی دەستگیركرد كە چەند پارچە زێڕێكی ساختەی لە بازاڕەكانی شارەكە ساغكردبووەوە.
 
بەگوێرەی راگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێر، دوای ئەوەی لەلایەن چەند شوێنكارێكی (زێڕنگری) لەشاری هەولێر ئاگاداركرانەوە كە كەسێك لە چەند دوكانێكی زێڕنگری هەڵساوە بە فرۆشتن و ساغكردنەوەی چەند پارچە زێڕێكی ساختە، دوای ئەنجامدانی بەدواداچوون لەلایەن هێزەكانی ئاسایشەوە، ناسنامەو شوێنی تۆمەتبارەكە دەستنیشان كرا و بە فەرمانی دادوەری لێكۆڵینەوەی ئاسایش، دەستگیركرا.

تۆمەتبارەكە ناوی (ڕ ، أ ، ڕ) خەڵكی وڵاتی سوریایە، ئاسایشی هەولێر داوایكردووە هەر كەسێك سكاڵای یاسایی لەسەر ئەو تۆمەتبارە هەیە، سەردانی بەڕێوەبەریەتییەكەیان بكات.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن