راچڵەكین -
بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان پێشبینییەكانی بۆ كەشوهەوای 48 كاتژمێری داهاتووی ناوچە جیاجیاكانی هەرێم بڵاودەكاتەوەو ئەگەری هەیە لەچەند ناوچەیەك تاوەباران ببارێت.
بەپێی پێشبینییەكانی كەشناسی، ئەمڕۆ دووشەممە 21ی نیسانی 2025، ئاسمان نیمچە هەور دەبێت و لە ناوچە شاخاوییەكان هەندی كات هەوری تەواو دەبێت، لەناوچە سنووریەكانی باكووریش ئەگەری كەمێك تاوەباران هەیە.
سبەی سێشەممە 22ی نیسانی 2025، ئاسمان لەنێوان هەور و نیمچە هەور دەبێت، لەگەڵ كەمێك تاوەباران لەناوچە سنوورییەكانی باكوورو رۆژهەڵات، پلەكانی گەرماش بەرزتر دەبێتەوە.
بەرزترین پلەكانی گەرمای پێشبینیكراو بە پلەی سیلیزی:
هەولێر : 32 پلەی سیلیزی
سلێمانی : 27 پلەی سیلیزی
دهۆك : 28 پلەی سیلیزی
كەركوك : 33 پلەی سیلیزی
زاخۆ : 27 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : 27 پلەی سیلیزی
سۆران : 25 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران : 20 پلەی سیلیزی
گەرمیان :34 پلەی سیلیزی