مەكتەبی سیاسی یەكێتی پەیامێك بڵاودەكاتەوە

کوردستان

پێش 2 هەفتە     ژمارەی بینراو 248

راچڵەكین -

مەكتەبی سیاسی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، پەیامێك ئاڕاستەی یەكێتی ژنانی كوردستان دەكات بەبۆنەی بەستنی  كۆنگرەی  یەكێتییەكەیان و رایدەگەیەنێت: ئومێدەوارین دروشمی (ژن، خەبات، ژیان) زیاتر گەشە پێبدەن.

دەقی پەیامەكە:

بەڕێزان ئەندامانی كۆنگرەی گشتیی یەكێتی ژنانی كوردستان 

بەبۆنەی بەستنی كۆنگرەی یەكێتیەكەتانەوە، هیوای سەركەوتنی كارەكانتان بۆ دەخوازین و ئومێدەوارین دروشمی  دێرینەی پڕ جۆش و خرۆشتان (ژن، خەبات، ژیان) زیاتر گەشە پێبدەن بۆ داكۆكیكردن لە مافەكانی كچان و ژنانی كوردستان.

بەڕێزان مێژووی چەندین ساڵی تێكۆشانی ئێوە شاهێدە كە توانیوتانە ڕۆڵتان هەبێت لەدەرفەت ڕەخساندن بۆ خستنەڕووی تواناكانی كچان و ژنان كە لەچەندین بواردا خزمەت بە گەل و وڵاتەكەمان بكەن.

دیارە بەستنی كۆنگرەو پێداچوونەوە و گۆڕانكاری لە تێكۆشانی رێكخراوەتاندا، گوڕو تینێكی زیاتر بەو ڕۆڵەتان دەبەخشێت لە هێنانە پێشەوەی كچان و ژنانی بەتوانا وكارامە لەبوارە ژیارییەكانی كۆمەڵدا. بۆ ئەوەی یەكێتیی ژنان هەمیشە سەرچاوەی هێز و هیوای پێگەیشتنی ژنانی كوردستان بێت لە كایەی گشتی كۆمەڵ و بەشداری سیاسیی لە جومگەكانی حومكڕانی و بزووتنەوەی سیاسی و كۆمەڵایەتی وڵاتەكەماندا.

دووبارە سەركەوتن بۆ كۆنگرەكەتان دەخوازین

مەكتەبی سیاسی
یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن