راچڵەكین-
بەڕێوەبەرایەتی گشتی هاتوچۆی هەولێر لەبارەی دەنگۆی مامەڵەنەكردنی بەبریكارنامەی ئۆتۆمبێل ( وەكالە) روونكردنەوە دەدات.
ئەمڕۆ دووشەممە 21ی نیسانی 2025 بەڕێوەبەرایەتی گشتی هاتوچۆی هەولێر لەراگەیەندراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، ماوەی چەند رۆژێكە دەنگۆیەك بڵاوبووەتەوە گوایە رایی كردنی مامەڵە بە بریكارنامە (وكالە) لەبەڕێوەبەرایەتیەكەیان دەوەستێت كاری پێناكرێت:" ئەمە دوورە لە راستییەوە."
ئەوەش روونكراوەتەوە، ئەو دەنگۆیە بووەتە هۆی ئەوەی ژمارەیەكی زۆری ئەو هاوڵاتیانەی كڕین و فرۆشتنی ئۆتۆمبێلیان بە بریكارنامە ئەنجام داوە سەردانیان بكەن و قەرەبالغیەكی زۆر لە بەشی تۆمار دروست ببێت.
هاتووچۆی هەولێر دەڵێت، هاوڵاتیان دڵنیا دەكەنەوە، رایی كردنی مامەڵە بەبریكارنامە لە بەڕێوەبەرایەتیەكەیان نەوەستاوە و بەردەوامیش كاری پێدەكرێت ئەوەی هەیە تەنها دەنگۆیە.