راچڵەكین-
شاندێكی دەمپارتی بۆ دیدارو كۆبوونەوە لەگەڵ عەبدوڵا ئۆجەلان، رێبەری زیندانیكراوی پەكەكە بەرەو ئیمڕاڵی بەڕێكەوتن.
ئاژانسی هەواڵی میزۆپاتمیا بڵاویكردەوە، كەمێك پێش ئێستا شاندی دەمپارتی بەرەو دورگەی ئیمراڵی بەڕێكەوتون بەمەبەستی دیدار لەگەڵ عەبدوڵا ئۆجەلان.
ئاژانسەكە ئەوەشی خستووەتەڕوو، شاندەكەی دەمپارتی پێكهاتون لە پەروین بوڵدان و فایەق ئۆزگور ئەڕۆڵ پارێزەری عەبدوڵا ئۆجەلان.