تووشبوویەكی تای خوێنبەربوون لەكەركوك چاكدەبێتەوە

کوردستان

پێش 2 هەفتە     ژمارەی بینراو 138

راچڵەكین-

بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی كەركوك ڕایگەیاند، یەكەم نەخۆش كە تووشی فایرۆسی تای خوێنبەربون بووە لە پارێزگاكە، دوای تێپەڕاندنی ڤایرۆسەكە نەخۆشخانەی جێهێشتوە.

ئەمڕۆ دووشەممە 21ی نیسانی 2025 د. ئەرجان محەمەد ڕەشید، بەڕێوبەری گشتی تەندروستی كەركوك، لە ڕاگەیەنداوێكدا بڵاویكردەوە، یەكەم تووشبووی ڤایرۆسی تای خوێنبەربوون لە نەخۆشخانەی فێركاری كەركوكن دوای چاودێری وردو چارەسەری پێویست كە لەلایەن تیمێكی پزیشكی تایبەتمەندەوە ئەنجامدرا، چاكبووەتەوەو نەخۆشخانەی جێهێشتووە.

لەماوەی چەند رۆژی رابردوودا چوار كەس لە سنووری پارێزگای كەركوك تووشی تای خوێنبەربوون بوون، دووانیان گیانیان لەدەستدا كە یەكێكیان كارمەندی تەندروستی شارەكەبوو.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن