راچڵەكین-
نووسینگەی ڕۆژنامەوانی ڤاتیكان بڵاویكردەوە، ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەممە 21ی نیسانی 2025 لە ڕێوڕەسمێكدا، تەرمی پاپای كڵێسای كاسۆلیكی و سەرۆكی دەوڵەتی ڤاتیكان، پاپا فرەنسیس بەخاك دەسپێردرێت.
نووسینگەی ڕۆژنامەوانی ڤاتیكان ئاماژەی بەوەكردووە، ڕێوڕەسمی بەخاكسپاردنی تەرمی پاپا فرەنسیس، لەلایەن كامێرلینگۆی ڤاتیكان، كاردیناڵ كیڤن فێرێل بەڕێوەدەبرێت.
كاتژمێر 8:35 خولەكی بەیانی ئەمڕۆ دووشەممە ڤاتیكان بڵاویكردەوە، پاپا فرەنسیس لەتەمەنی 88 ساڵیدا كۆچی دوایی كردووە.
پاپا فرەنسیس، مانگی شوباتی ئەمساڵ بەھۆی ھەوكردنی سییەكانی، بۆ ماوەی 38 ڕۆژ لە نەخۆشخانەی گێمێلی لە ڕۆما چارەسەری وەرگرت، لە 23ی ئاداردا نەخۆشخانەی جێھێشت و، ماوەیەك تەندروستی باش بوو.
دوای دەستلەكاركێشانەوەی پاپا بینێدیكت شانزەھەم، پاپا فرەنسیس لە ئاداری 2013دا وەك 266ھەمین پاپای كڵێسای كاسۆلیكی و سەرۆكی دەوڵەتی ڤاتیكان ھەڵبژێردرا و زیاتر لە 12 ساڵ خزمەتیكرد.