راچڵەكین-
شاندێكی تەكنیكی وەزارەتی دارایی حكومەتی هەرێمی كوردستان بە لیستی مووچەی مانگی چوارەوە بەرەو بەغدا بەڕێكەوتوون.
میدیای نزیك لەپارتی بڵاویانكردووەتەوە، ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەممە 21ی نیسانی 2025، شاندێكی تەكنیكی وەزارەتی دارایی حكومەتی هەرێمی كوردستان بە لیستی مووچەی مانگی چوارەوە بەرەو بەغدا بەڕێكەوتوون.
وەك ئەو میدیایانە بڵاویانكردووەتەوە، سبەینێ سێشەممە لیستەكە ڕادەستی وەزارەتی دارایی عیراق دەكەن بۆ وردبینیكردن.
هاوكات ئەوەش بڵاوكراوەتەوە، سبەینێ سێشەممە داهاتی نانەوتی مانگی 3 لەلایەن وەزارەتی دارایی حكومەتی هەرێمی كوردستان ڕادەستی لقی هەولێری بانقی ناوەندی عیراق دەكرێت.