نوێنەری تایبەتی ترەمپ: ئۆكراینا ناتوانێت ببێتە ئەندام لە پەیمانی ناتۆ

جیهان

پێش 2 هەفتە     ژمارەی بینراو 127

راچڵەكین-

نوێنەری تایبەتی سەرۆكی ئەمریكا بۆ كاروباری ئۆكراینا و ڕووسیا ڕایگەیاند، ئۆكراینا ناتوانێت ببێتە ئەندام لە پەیمانی ناتۆ.

كیت كلۆگ، لە دیمانەیەكدا لەگەڵ كەناڵی فۆكس نیوز، لەبارەی ڕەوتی دانوستانەكان بۆ ئاشتی لە نێوان ئۆكراینا و ڕووسیا وتی: "واشنتۆن سەرقاڵی دانوستانە لەبارەی ئاگربەست لە نێوان ڕووسیا و ئۆكراینادا".

ئەو نوێنەرەی تایبەتی ترەمپ جەختی لەوە كردەوە، ئەمریكا پێویستە لەسەر زۆر پرسی جیاجیای جیهانیدا دەستوەردان بكات. ئاماژەی بەوەشكرد :"ئەگەری كۆتایی هێنان بە جەنگی نێوان ئۆكراینا و ڕووسیا دەتوانێت دەرفەتی گۆڕانكاری زیاتر بێنێتە كایەوە."

نوێنەری تایبەتی سەرۆكی ئەمریكا بۆ كاروباری ئۆكراینا و ڕووسیا وێرای ئاماژەدان بە ڕۆڵی نێوەندگیر بۆ نووسینەوەی ڕەشنووسێكی ڕێككەوتن لە نێوان ئۆكرینا و ڕووسیا، ڕایگەیاند، "ناتۆ جێی باس نییە و ئۆكراینا ناتوانێت ببێتە ئەندام لە پەیمانی ناتۆ. ئێوە ناتوانن بەشێك بن لە ناتۆ".

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن