باران دەبارێت و هەورە تریشقەی لەگەڵدایە

کوردستان

پێش 2 هەفتە     ژمارەی بینراو 433


راچڵەكین -

بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان پێشبینییەكانی بۆ كەشوهەوای 48 كاتژمێری داهاتووی ناوچە جیاجیاكانی هەرێم بڵاودەكاتەوە.

بەپێی پێشبینییەكان، ئەمڕۆ  هەینی 25-04-2025 ئاسمان لە نێوان نیمچە هەورو هەوری تەواو دەبێت لەگەڵ بوونی كەمێك تۆزوخۆڵ لە كەشدا، هەروەها پێشبینی نمە بارانێكی كەم دەكرێت لە ناوچە شاخاوییەكان .

سبەی شەممە 26-04- 2025 ئاسمان نیمچە هەور بۆ هەوری تەواو دەبێت، لە كاتەكانی دوای نیوەڕۆ نمە باران و بارانی مامناوەند بە پچڕپچڕی دەبارێت پاشان ڕێژەی دابارین زیاد دەكات لە هەندێك كات و ناوچە دەگۆڕێت بۆ هەورە تریشقە و تاوە بارانی كورت خایەن بە تایبەت لە سنوری ئیدارەی سۆران و ڕاپەڕین . لە بەرەبەیانی ڕۆژی یەك شەممە كەشەكە ئاسایی دەبێتەوە و كاریگەری باران بارین نامێنێت .پلەكانی گەرما بە نزیكی 1 تـــــا 2 پلە نزمتر دەبێت.

هەولێر : 30  پلەی سیلیزی
سلێمانی : 28 پلەی سیلیزی
دهۆك : 28  پلەی سیلیزی 
كەركوك : 33 پلەی سیلیزی  
زاخۆ  : 29 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : 28 پلەی سیلیزی
سۆران : 26 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران : 18 پلەی سیلیزی
گەرمیان :36 پلەی سیلیزی

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن