ڕاچڵەکین سپۆرت -
ئەمشەو کاتژمێر 10:30 بە کاتی کوردستان لە یارییەکانی گەڕی 36ی خولی پلە یەکی ئیسپانی، یانەی ڕیال مەدرید لە نێو یاریگا و هاندەرانی خۆیدا میوانداری یانەی ڕیال مایۆرکا دەکات.
لە ئێستادا یانەی ڕیال مەدرید لە خانەی دووەمی خولەکەیە و بە جیاوازی حەوت خاڵ لە دوای یانەی بەرشەلۆنەی پێشەنگەوەیە.
ڕۆژنامەی ئاسی ئیسپانی پێکهاتەی چاوەڕوانکراوی ڕیال مەدریدی بۆ یارییەکەی ئەمشەو بڵاوکردەوە کەم بەم شێوەیەی لای خوارەوەیە:
گۆڵپارێز: کۆرتوا
هێڵی بەرگری: گارسیا ، جاکوبۆ ڕامۆن ، ئەسینسیۆ ، داڤید خیمینیز
هێڵی ناوەند: مۆدریچ ، ڤاڵڤێردی ، بێلینگهام
هێڵی هێرشبەر: مباپێ ، ئاردا گولەر ، دیاز